‫ڕێنماييەکانی گواستنەوەو دابەزينی خوێندنی‬

‫قوتابيان‪ /‬خوێندکاران‬
‫لە‬
‫زانکۆکانی هەرێمی کوردستان‬
‫‪2014-2013‬‬

‫مەرجی سەرەکی بۆ پێشکەشکاران ‪:‬‬
‫أ‪ -‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە گواستنەوە یان دابەزینیان بۆ دەکرێت دەبێت بەپێ ی پالنی‬
‫وەرگرتن و لە رێگای ناوەندی وەرگرتنەوە وەرگیرابن‪ ،‬وە لە مامەڵەی گواستنەوەکەدا ئاماژەی پێ‬
‫دەکرێ ‪ ،‬وە لهرۆژی ‪ 2013/7/10‬تاڕۆژی ‪ 2013/9/12‬داواکاری گواستنەوە پێشکەش دەکرێت ‪.‬‬
‫(ڕێکەوتی دەرچوونی نوسراوی ئەو کۆلێژەی کە قوتابی‪ /‬خوێندکار داوای گواستنەوە لێ دەکات لە‬
‫‪ 2013/09/19‬تێپەڕ نەکات)و دەرجوونی فەرمانی زانکۆیی گواستنەوەی لە ‪2013/9/26‬‬
‫تێپەڕنەکات‪.‬‬
‫ب‪ -‬هەرقوتابی ‪ /‬خوێندکارێک کە مامەڵەی گواستنەوە پێشکەش دەکات دەبێت پابەند بێت بە‬
‫گواستنەوەکە‪.‬‬

‫ڕێنماييەکانی گواستنەوەو دابەزينی خوێندنی‬
‫قوتابيان‪ /‬خوێندکاران‬
‫یەکەم‪:‬‬
‫گواستنەوەی قوتابیان ‪ /‬خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە کەمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە‬
‫بەرزەکان‬
‫قوتابیان‪ /‬خوێندکاران مافی گواستنەوەیان هەیە لە کۆلێژی کۆنمرە کەمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە‬
‫بەرزەکان ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوەیان هەبێت (بەپێ ی فۆرمی ژمارە ‪:)1‬‬
‫أ‪ -‬دەبێت قوتابی‪ /‬خوێند کار ساڵی یەکەمی بێت لە زانکۆ‪ ،‬واتە ساڵی کەوتن یا دواخستن یان‬
‫دابەزینی نەبێت‪.‬‬
‫ب‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار یەکەم بێت لەسەر بەشەکەی و تێکڕای کۆنمرەکەی لە ‪ %08‬کەمتر نەبێت‬
‫ج‪ -‬ئەو ساڵەی کە قوتابی‪ /‬خوێندکار گواستنەوەی تێدا دەکات بەپێی ئەم بڕگەیە بە کەوتن‬
‫هەژمار ناکرێت وە ناچێتە میچی خوێندنەوە ‪.‬‬
‫مافەکانی گواستنەوەی قوتابی‪ /‬خوێندکار بۆ بەشە هاوتاکانیان بەپێ ی بڕگەی یەکەم لە‬
‫ڕێبەری وەرگرتنی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (‪ )4812-2013‬دەچەسپێنرێت ‪.‬‬

‫دووەم‪:‬‬
‫گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی هەرێم‬
‫قوتابی‪ /‬خوێندکار‪ :‬مافی گواستنەوەی دەبێت لە گشت قۆناغەکان‪ ،‬جگە لە قۆناغی یەکەم ‪ ،‬لە‬
‫نێوان زانکۆکانی هەرێم (بە مەرجێک لەو قۆناغەی گواستنەوەی تێدا دەکات دەربچێت لە خولی‬
‫یەکەم یان دووەم کە ئەمەش بڕگەی( أ) ی الی خوارەوە ناگرێتەوە کە دەبێت خولی یەکەم‬
‫دەرچووبێت) ئەگەر یەکێک لەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت ( بە پێی فۆرمی ژمارە (‪:) )٢‬‬

‫أ‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار دەرچووبێت لە خوولی یەکەمدا بە پلەی باشە یا سەرووترو دانیشتووی‬
‫هەمان پارێزگا یا نزیک ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت ‪.‬‬
‫ب‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار ئەگەر دایکی یان باوکی کۆچی دوایی کردبێت لە هەمان ساڵی خوێندنیدا‪،‬‬
‫وە دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت له (بيان الوفاة) و(صورة القید) وه دانیشتووی هەمان‬
‫پارێزگا یا نزیک ئەو شارە بێت کە گواستنەوەی بۆ دەکرێت ‪.‬‬
‫ج ‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار هاوسەرگیری ببهستێت لە هەمان ساڵی خوێندنیدا‪ ،‬وە دەبێت بە بەڵگەی‬
‫فەرمی بیسەلمێنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیریداو ناسنامەی باری شارستانی‪( ،‬صورة القید)ی‬
‫ڕەسەن و بە فەرمی تۆمارکردنی لە لیستی باری شارستانی‪ ،‬وە ڕاستاندن(تصدیق)ی بۆ‬
‫بەڵگەنامەکان بکرێت‪ ،‬وە بە هەمان شێوە ڕەچاوی جیابوونەوەی خێزانی (طالق) دەکرێت لە‬
‫هەمان ساڵی خوێندندا وە لە کاتی دەرکەوتنی هەر ساختەکاریەک لە بەڵگەنامەکان‬
‫لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت ‪.‬‬
‫د‪ -‬هەر قوتابی‪ /‬خوێندکارێک (تەنها بۆ ڕەگەزی مێینە) لە ساڵی خوێندنیدا منداڵی ببێت‪ ،‬وە بە‬
‫بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت (بيان الوالدة) ‪.‬‬
‫هـ ‪ -‬منداڵی (کوڕو کچی) شەهیدو ئەنفال کراو مافی گواستنەوەیان هەیە دوای هێنانی پشتگیری‬
‫لە الیەن قوتابی ‪ /‬خوێندکارەوە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان‪ ،‬وە بە واژۆی‬
‫بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بێت‪ .‬خوێندکار مامەڵەی گواستنەوەکەی‬
‫دەست پێ دەکات لەو کۆلیجەی کە لێی وەرگیراوە پاشان مامەڵەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ تۆماری‬
‫گشتی زانکۆکەی تا ئاراستەی تۆماری گشتی ئەو زانکۆیە بکرێت کە داوای گواستنەوەکەی بۆ‬
‫دەکات ‪.‬‬
‫و‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکاری‪( :‬کوڕ و کچ)ی مامۆستای زانکۆ لە هەڵگڕانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا‬
‫مافی گواستنەوەیان هەیە بۆ ئەو پارێزگایە یان نزیک ئەو شارەی کە (باوک یان دایک)یان‬
‫مامۆستای یەکێک لە زانکۆکانیەتی‪ ،‬هەروەها بە هەمان شێوە کوڕ و کچی فەرمانبەرانی زانکۆ‬
‫ئەگەر پانزە ساڵ ڕاژەی فەرمانبەریان هەبێت یان زیاتر ‪.‬‬

‫ز‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار لە خوێندنی بەیانیان مافی گواستنەوەی هەیە بۆ خوێندنی ئێواران بە‬
‫مەرجێک لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت‪ ،‬دوای الری نەبوونی هەردووال و بەپێ ی توانای بەشەکە‪.‬‬
‫ح ‪( -‬قوتابیان‪ /‬خوێندکاران)ی کۆلێژە تایبەتەکان بەهیچ شێوەیەک مافی گواستنەوە یان‬
‫میوانداریان نیە بۆ زانکۆو کۆلێژە حکومیەکان‪.‬‬
‫ط ‪ -‬گوا ستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە بەشەکانی ئێواران بۆ بەشەکانی هاوشێوەی بەیانیان‬
‫ناکرێت ‪.‬‬
‫ی‪ -‬بۆ زانکۆکان هەیە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قوتابیان‪ /‬خوێندکاران بکات بۆ گشت‬
‫قۆناغەکانی خوێندن‪( ،‬جگە لە قۆناغی یەکەم) بۆ کۆلێژو بەشی هاوشێوە بۆ شوێنی‬
‫نیشتەجێبوونیان بەهۆی نەخۆشی قورس و بەردەوام بە پێی میکانیزمی خوارەوە‪-:‬‬
‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی دووەم (ی) ‪:‬‬
‫‪ -١‬قوتابی‪ /‬خوێندکار داواکاری گواستنەوەی لەگەڵ هاوپێچ کردنی گشت ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتە‬
‫پزیشکیەکانەوە کە باری تەندروستی قوتابی‪ /‬خوێندکار دەسەلمێنێت بە نەخۆشی قورس و‬
‫درێژخایەن پێشکەش بە کۆلێژەکەی دەکات وە لەڕێگەی کۆلێژەوە داواکاریەکەی بۆ تۆماری گشتی‬
‫زانکۆکەی بەرز دەکرێتەوە‪.‬‬
‫‪ -٢‬تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە گواستنەوەکەی لێدەکرێت نووسراوی فەرمی بەرز دەکاتەوە بۆ‬
‫تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە قوتابی‪ /‬خوێندکار داواکاری بۆ دەکات لە شوێنی نیشتە جێ‬
‫بوونی بە هاوپێچ کردنی گشت بەراییەکان ‪.‬‬
‫‪ -٣‬تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە داواکاریەکەی ئاراستە کراوە نووسراوێک بەرزدەکاتەوە بۆ‬
‫(لیژنەی پزیشکی تایبەت بە کاروباری گواستنەوە لە زانکۆکان) بەپێی شوێنی جوگرافی کە‬
‫بریتیە لە سێ بنکە‪:‬‬
‫‪ -1‬پارێزگای هەولێر [ بنکەی زانکۆی هەولێری پزیشکی] کە تایبەتە بە کاروباری گواستنەوە بۆ‬
‫زانکۆکانی‪:‬‬
‫ا‪ -‬سەالحەدین‬
‫ب‪ -‬هەولێری پزیشکی‬
‫ج پۆلیتەکنیکی هەولێر‬
‫د‪ -‬سۆران‬
‫هـ‪ -‬کۆیە‬
‫‪ -2‬پارێزگای سلێمانی [ بنکەی کۆلێژی پزیشکی سلێمانی] کە تایبەتە بە کاروباری گواستنەوە بۆ‬
‫زانکۆکانی‪:‬‬
‫ا‪ -‬سلێمانی‬
‫ب‪ -‬پۆلیتەکنیکی سلێمانی‬
‫ج‪ -‬گەرمیان‬
‫د‪ -‬هەڵەبجە‬
‫هـ‪ -‬ڕاپەڕین‬

‫‪ -3‬پارێزگای دهۆک [ بنکەی کۆلێژی پزیشکی دهۆک] کە تایبەتە بە کاروباری گواستنەوە بۆ‬
‫زانکۆکانی‪:‬‬
‫ا‪ -‬زانکۆی دهۆک‬
‫ب‪ -‬زانکۆی زاخۆ‬
‫ج‪ -‬زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک‬
‫ئەم لیژنە تایبەتانە هەڵدەستن بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی گشت مامەڵەکانی گواستنەوەی‬
‫قوتابی‪ /‬خوێندکاران بەپێ ی بڕگەی (دووەم‪ /‬ی) ‪.‬‬
‫‪ -٤‬لیژنەی پزیشکی تایبەت بە کاروباری گواستنەوە لە زانکۆکان وەاڵمی نووسراوەکە دەداتەوە بە‬
‫ڕاپۆرتێک کە تێیدا باری قورسی نەخۆشیەکە و پێویستی قوتابی‪ /‬خوێندکار بۆ درێژە پێدانی‬
‫خوێندنی لە نزیک کەس و کاریەوە ‪.‬‬
‫‪ -٥‬تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە داواکاریەکەی ئاراستە دەکرێت وە دوای وەرگرتنەوەی وەاڵمی‬
‫لیژنەی پزیشکی تایبەت بە کاروباری گواستنەوە لە زانکۆکاندا بەپێ ی پێگەی جوگرافی‬
‫نووسراوێک بەرز دەکاتەوە بۆ بەشی داواکراو بۆ ڕادەربڕین لەسەر توانای وەرگرتن وە مقاصە و‬
‫سەربارکردن‪ .‬دوای ڕەزامەندی بەشی داواکراو تۆماری گشتی زانکۆی داواکراو ڕەزامەندی بوون‬
‫بە نووسراوێک بەرز دەکاتەوە بۆ تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە گواستنەوەی لێوە دەکرێت‬
‫بەهۆکاری نەخۆشی قورس و درێژخایەن ‪.‬‬
‫‪ -٦‬ئەو زانکۆیەی کە گواستنەوەی لێوە دەکرێت فەرمانی زانکۆیی دەردەکات بە گواستنەوەی‬
‫قوتابی‪ /‬خوێندکار وە زانکۆی داواکراو پشت بەست بە فەرمانی زانکۆیی ئەو زانکۆیەی کە‬
‫گواستنەوەی لێوە دەکرێت فەرمانی زانکۆیی دەردەکات وە وێنەیەک لەگەڵ گشت بەراییەکەن‬
‫ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی بااڵ‪ /‬بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندن و پالندانان دەکات لەماوەی‬
‫یەک هەفتەدا بە مەبەستی ووردبینی کردن ‪.‬‬
‫تێبینی‪:‬‬
‫نابێ رێژەی رۆیشتنی گواستنەوەکان لە هەر بەشێکی زانستی لە ‪ %48‬تێپەڕێت‪ ،‬وە رێژەی‬
‫وەرگرتنی گواستنەوەکان لە هەر بەشێکدا نابێ لە ‪ %18‬تێپەڕێت ‪ ،‬وە لە کاتی داوای زیاتر‪،‬‬
‫مامەڵەکانیان کۆدەکرێنەوەو لە یەک پرۆسەدا بەپێ ی پێشبڕکێی کۆنمرەی دەرچوونیان‬
‫ڕێژەکەیان لێ وەردەگیرێ‪.‬‬
‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی دووەم (جگە لە (ی) ) ‪:‬‬
‫مامەڵەی گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران دەست پێ دەکات بە پڕکردنەوەی (فۆرمی ژمارە ‪)4‬‬
‫لە تۆماری کۆلێژ بە ڕەچاوکردنی ڕەزامەندی بەشی زانستی‪ ،‬دواتر بە نووسراوی فەرمی‬
‫دەنێردرێت بۆ تۆماری گشتی زانکۆ ‪ ،‬وە دوای ڕەزامەندی تۆماری گشتی زانکۆ دەنێردرێتە تۆماری‬
‫گشتی زانکۆی داواکراو تا الری نەبوونیان بە فەرمی وەربگیرێت لەگەڵ ڕەچاوکردنی الری‬
‫نەبوونی بەشی (کۆلێژ ‪ /‬فاکەڵتی) داواکراو لەگەڵ بەرابەرکردن و مەقاسەکردنی وانەکان‬
‫لەالیەن بەشی زانستی داواکراودا‪( ،‬لیستی ئەو وانانەی کە خوێندویەتی لەگەڵ یەکەکانی‬
‫سااڵنە و وەرزیەکاندا هاوپێچ دەکرێت ودەنێردرێت) بە شێوەیەک‪( :‬ئەگەر وانەی داواکراو زیاتر‬

‫لە دوو وانەی سااڵنە‪ ،‬یا چوار وانەی وەرزی بوو دەبێ قۆناغێک داببەزێندرێت)‪ ،‬وە لە کاتی‬
‫پێشبڕکێ لەسەر گواستنەوەکان لە یەک پرۆسەدا ڕەچاوی کۆنمرەی قۆناغەکەیان دەکرێت‪ ،‬وە‬
‫هەموو فەرمانی گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران بە واژۆی سەرۆکی زانکۆ دەبێت‪ ،‬هەموو‬
‫فەرمانێکی زانکۆیی بە مەبەستی گواستنەوە وێنەیەکی لەگەڵ بەراییەکان دەدرێت بە وەزارەتی‬
‫خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی‪ /‬بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندن و پالن دانان بۆ ووردبینی‬
‫کردن ‪.‬‬

‫سێیەم‪:‬‬
‫گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ناوەڕاست و باشووری‬
‫عیراق بۆ زانکۆکانی هەرێم‬
‫( ئەم پرۆسەیە سنووردار دەبێت و لە حاڵەتی زۆر پێویستدا ئەنجام دەدرێت‪ ،‬جگە لە قۆناغی‬
‫یەکەم کە گواستنەوەی تێدا ناکرێ) بەم شێوەیەی الی خوارەوە ‪:‬‬
‫أ‪ -‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە گواستنەوەیان بۆ دەکرێت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ‬
‫زانکۆکانی هەرێم دەبێت بەپێ ی پالنی وەرگرتن وە لەڕێگەی ناوەندی وەرگرتنی عێراقی فیدراڵ‬
‫وەرگیرابن ‪.‬‬
‫ب‪ -‬گواستنەوە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ کۆمەڵەی‬
‫پزیشکی (پزیشکی گشتی‪ ،‬پزیشکی ددان‪ ،‬دەرمانسازی) بەپێ ی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی بااڵو‬
‫توێژینەوەی زانستی ژمارە (‪ )18982/5‬لە بەرواری (‪ )4814/5/4‬دا { تەنها بە میوانداری و بە‬
‫پێی ڕێنماییەکانی میوانداری دەبێت}‪.‬‬
‫ج‪ -‬مامەڵەی گواستنەوەیان بە شێوازی گواستنەوە بۆ دەکرێت بە هەمان مەرجی گواستنەوەی‬
‫قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە نێوان زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم‪ ،‬وەکو لە خاڵەکانی بڕگەی (دووەەم)‬
‫دا هاتووە‪ ،‬بۆ هەمان قۆناغ و بەشی هاوتا لە زانکۆکانی هەرێم‪ ،‬وە هاوسەنگی وانەکانیان بۆ‬
‫دەکرێت بەپێ ی ڕێنماییەکان ‪.‬‬
‫د‪ -‬ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی بااڵی هەرێم بکرێت بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن‬
‫لە وانە پسپۆریەکانی (المفاضلة) بەپێ ی پالنی وەرگرتنی ساڵەکانی وەرگرتنیان‪.‬‬
‫هـ‪ -‬شایستە بوونی خودی بڕوانامەکانیان بۆ وەرگرتن لەزانکۆو پەیمانگەکانی هەرێم‪ ،‬وە لە کاتی‬
‫شایستە نەبوونی دا بۆ ئەو بەشە‪ ،‬وەکو (دواناوەندی پیشەیی و قوتابخانە ئایینیە نارەسمیەکان‬
‫و هاوشێوەیان) گواستنەوەیان بۆ ناکرێت ‪.‬‬

‫و‪ -‬گواستنەوە لە نێوان کۆلێژو پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکانی ئەوقاف و کاروباری ئایینی‬
‫هەرێم و وەزارەتی ئەوقافی پێشووی عێراقی‪( :‬الوقف السني) و (الوقف الشیعي) ئێستاکە‪ ،‬بۆ‬
‫زانکۆکانی هەرێم ناکرێت‪ ،‬چونکە ئەوانە تایبەتمەندن بە وەزارەت و فەرمانگەکانیان ‪.‬‬
‫ز‪ -‬دەبێت خانەوادەی قوتابی‪ /‬خوێندکار دانیشتووی هەرێم بێت و بۆ ئەمەش پشتگیری پارێزگای‬
‫شارەکان و پشتگیری شوێنی کارو نیشتەجێ بوونی باوک یان دایکی هەبێت ‪.‬‬
‫ح‪ -‬گواستنەوە بە پێ ی توانا و رەزامەندی بەش و کۆلێژەکان دەبێت وە لە حاڵەتی زۆر پێویستدا‬
‫ئەنجام دەدرێت بەپێ ی رێژەی دیاری کراو لە الیەن وەزارەتی خوێندنی بااڵو توێژینەوەی‬
‫زانستی لە هەر بەشێکدا نابێت لە ‪ %5‬تێپەڕێت‬
‫ط‪ -‬هەموو گواستنەوەیەکی بە کۆمەڵ لە الیەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێ دەدرێ بە‬
‫ڕاوێژ لەگەڵ زانکۆکاندا و میکانیزمی جێبەجێ کردنی بۆ دادەنرێ ‪.‬‬
‫ی ‪ -‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی دەرچووی ئامادەییەکانی هەرێمن و لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی‬
‫ناوەندو باشوور وەرگیراون‪ ،‬مافی گواستنەوە و میوانداریان نییە بۆ زانکۆکانی هەرێم‪.‬‬
‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی (سێیەم) ‪:‬‬
‫مامەڵەی گواستنەوەی قوتابی‪ /‬خوێندکار دەست پێ دەکات لە هەمان ماوەی گواستنەوە لە‬
‫زانکۆکانی هەرێم‪ ،‬وە لە کۆلێژ یان پەیمانگەی( ئەصلی) قوتابی‪ /‬خوێندکار‪ ،‬مامەڵەکە دەست پێ‬
‫دەکرێ‪ ،‬بەهاوپێچ کردنی سەربوردەی قوتابی‪ /‬خوێندکار (سیرة الطالب الدراسیة) لەگەڵ لیستی‬
‫ئەو وانانەی کە خوێندویەتی لەگەڵ یەکەکانی وانەی سااڵنە و وەرزیەکاندا‪( :‬المواد الدراسیة‬
‫والوحدات فی السنوات والفصول الدراسیة) وە لەوێشەوە دەنێردرێتە زانکۆ یان (هیئة التعلیم‬
‫التقني) لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی دەنێردرێتە زانکۆی داواکراو لە هەرێمدا‪ .‬وە لە‬
‫الیەن زانکۆی داواکراو لە هەرێمدا دەنێردرێتە کۆلێژ یان پەیمانگەی داواکراو‪ ،‬وە لە کاتی الری‬
‫نەبووندا هاوتا و مەقاسەکردنی وانەکانی لە بەشی زانستی داواکراو بۆ دەکرێ بە شێوەیەک‪:‬‬
‫(ئەگەر وانەی داواکراو زیاتر لە دوو وانەی سااڵنە‪ ،‬یا چوار وانەی وەرزی بوو دەبێ قۆناغێک‬
‫داببەزێندرێت) لەوێشەوە دەنێردرێتەوە تۆماری زانکۆی داواکراو‪ ،‬دوای کاری پێویست وەاڵمی‬
‫خودی زانکۆی(ئەصلی) قوتابی‪ /‬خوێندکار دەدرێتەوە‪ ،‬وە وێنەیەکیش دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی‬
‫بااڵو توێژینەوەی زانستی هەرێم‪ /‬ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ووردبینی کردن ‪.‬‬
‫چوارەم‬
‫گواستنەوەی خوێندنی قوتابیانی‪ /‬خوێندکارانی دەرەوەی وواڵت بۆ زانکۆکانی هەرێم‪:‬‬
‫أ‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکاری قۆناغی یەکەم ئەگەر پۆلی دوانزەی لەناو هەرێم‪ ،‬یا لە عێراقی فیدراڵ‬
‫تەواو کردبێت و لە یەکێک لە کۆلێژەکانی دەرەوەی وواڵت وەرگیرابێت ئەوا بەپێی کۆنمرەی‬
‫وەرگرتن لە هەرێمدا لە ساڵی دەرچوونی دادەنرێتەوە ‪.‬‬
‫ب‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکاری قۆناغەکانی تر ئەگەر پۆلی دوانزەی لەناو هەرێم یا عێراقی فیدراڵ‬
‫تەواو کردبێت و لە یەکێک لە کۆلێژەکانی دەرەوەی وواڵت وەرگیرابێت بە مەرجێ زانکۆ‪ /‬کۆلێژی‬
‫حکومی بن و ئەهلی نەبن و لە زانکۆیە بڕوا پێ کراوەکان بن و لە لیستی یونسکۆ و بیلۆگرافیای‬

‫یەکێتی زانکۆکانی جیهان تۆمار کرابن‪ ،‬لە بەشی خۆی دادەنرێتەوە لە زانکۆکانی هەرێم ئەگەر‬
‫کۆنمرەکەی لەو بەشە لە ساڵی دەرچوونیدا وەرگیرابێت‪ ،‬وە بە پێ ی بەرابەری و مەقاسەکردنی‬
‫وانەکان لەڕێگەی بەش و کۆلێژی داواکراو قۆناغەکەی بۆ دیاری دەکرێت‪.‬‬
‫ج‪ -‬ئەگەر قوتابی‪ /‬خوێندکار لە قوتابخانەیەکی بڕوا پێ کراو پۆلی دوانزە لە دەرەوەی وواڵت‬
‫تەواو کردبێت و لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگایەک وەرنەگیرابێت‪ ،‬یان لە قۆناغی یەکەمدا بێت‬
‫ئەوا‪-:‬‬
‫‪ -1‬بڕوانامەکەی یەکسان دەکرێت لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ‪.‬‬
‫‪ -4‬لە الیەن لیژنەیەکی پسپۆر لە وەزارەتی خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی دوای‬
‫هەڵسەنگاندنی بڕوانامەی ئامادەییە یەکسانکراوەکەی‪ ،‬بەپێی کۆنمرەکەی بە بەراورد لەگەڵ‬
‫دەرچووانی ئامادەییەکانی هەرێم شوێنی بۆ دیاری دەکرێت ‪.‬‬
‫د‪ -‬ئەگەر قوتابی‪ /‬خوێندکار شەشی ئامادەیی لە دەرەوەی واڵت تەواو کردبێت‪ ،‬لە یەکێ لە زانکۆ‬
‫حکومی‪ ،‬ئەهلی بڕوا پێ کراوو تۆمار کراو لە لیستی یونسکۆ و یەکێتی زانکۆکانی جیهان لە‬
‫قۆناغەکانی تر بێت (جگە لە قۆناغی یەکەم) ئەوا لە هەمان پسپۆری بەش و کۆلێژ و زانکۆ‬
‫وەردەگیرێتەوە بە پێ ی بەرابەری و مەقاسەکردنی وانەکان لەڕێگەی بەش ‪ /‬کۆلێژ‪ /‬فاکەڵتی‬
‫داواکراوەوە ‪.‬‬
‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی (چوارەم ‪ -‬د) ‪:‬‬
‫‪ -١‬قوتابی‪ /‬خوێندکار داواکاری پێشکەش بە زانکۆی داواکراو دەکات لە ڕێگەی تۆماری گشتی‬
‫زانکۆوە لەگەڵ گشت بڕوانامەو بەراییەکانی کە دەیسەلمێنێت کە لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی‬
‫خوێندنی زانکۆ بووە لە دەرەوەی وواڵت (گشت بڕوانامەو دۆکیومێنتەکان دەبێت سەلمێنراو بێت‬
‫لەالیەن سەفارەتی عێراقی یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو وواڵتەی کە‬
‫قوتابی‪ /‬خوێندکار تێدا خوێندوویەتی)‪.‬‬
‫‪ -٢‬تۆماری گشتی زانکۆی داواکراو نووسراوی فەرمی ئاراستەی فاکەڵتی‪ /‬کۆلێژ‪ /‬بەشی داواکراو‬
‫دەکات لەگەڵ گشت بەراییەکاندا بە مەبەستی شیاوی و سەربارکردن وە دیاری کردنی قۆناغی‬
‫خوێندن لە بەشی داواکراو بەپێ ی نووسراوی وەزارەتی خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی ژمارە‬
‫(‪ )44682/5‬لە بەرواری (‪)4880/14/4‬دا ‪.‬‬
‫‪ -٣‬دوای ڕەزامەندی فاکەڵتی‪ /‬کۆلێژ‪ /‬بەشی داواکراو‪ ،‬تۆماری گشتی زانکۆی داواکراو گشت‬
‫بەراییەکان بەنووسراوی فەرمی بەرز دەکاتەوە بۆ ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ووردبینی‬
‫کردن و ڕەزامەندی وەرگرتن‪ .‬ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان فەرمانی وەزاری دەردەکات وە‬
‫ئاراستەی زانکۆی داواکراوی دەکات بۆ جێبە جێکردن ‪.‬‬

‫پێنجەم ‪:‬‬
‫گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێم بۆ زانکۆکانی باشوور و ناوەڕاستی‬
‫عیراق‪:‬‬
‫هەر قوتابی‪ /‬خوێندکارێک ئەگەر داوای گواستنەوە بکات لە زانکۆکانی هەرێم بۆ زانکۆکان و‬
‫پەیمانگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق (بەپێ ی فۆرمی ژمارە‪ ) 5 /‬دەبێ ڕەزامەندی هەردوو‬

‫زانکۆ‪ /‬دەستە وەربگیرێت و مامەڵەی زانکۆکانی هەرێم دەست پێ دەکات‪ ،‬دوای رەزامەندی‬
‫هەردووال فەرمانی زانکۆیی بۆ دەردەچێت‪ ،‬ئینجا وێنەیەک (لەگەڵ بەراییەکان) دەدرێتە‬
‫وەزارەتی خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی و ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ووردبینی کردن ‪.‬‬

‫شەشەم‪:‬‬
‫گواستنەوەی قوتابیان‪ /‬خوێندکارانی هەرێم بۆ دەرەوەی وواڵت‪:‬‬
‫أ‪ -‬گواستنەوەکە بۆ بەش و کۆلێژ دەبێت ‪.‬‬
‫ب‪ -‬دەبێت الری نەبوونی فەرمی بەش و کۆلێژی خۆی هەبێت ‪.‬‬
‫ج‪ -‬ڕەزامەندی فەرمی زانکۆ‪ /‬کۆلێژی داواکراوی هەبێت ‪.‬‬
‫د‪ -‬ڕەزامەندی زانکۆی خۆی هەبێت بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە زانستی و کارگێڕی و داراییەکان‪،‬‬
‫دوای ئەوە مامەڵەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی بۆ‬
‫ڕەزامەندی وەرگرتن و دواتر ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان فەرمانی وەزاری دەردەکات وە‬
‫ئاراستەی زانکۆی پەیوەندی داری دەکات ‪.‬‬

‫حەوتەم ‪:‬‬
‫دابەزینی خوێندنی قوتابیان‪ /‬خوێندکاران لە خوێندنی ئێواران ‪ /‬بەیانیان ‪:‬‬
‫ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن لە زانکۆکانی هەرێم‪ ،‬لە قۆناغی یەکەمدا مافی‬
‫دابەزینیان هەیە دوای ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن (‪ ) 08‬ساڵ بۆ خوێندنی بەیانیان وە (‪) 05‬‬
‫ساڵ بۆ خوێندنی ئێواران) بەم شێوەیەی خوارەوە ‪:‬‬
‫أ‪ .‬ئەگەر کەمترین کۆنمرەی بەشی قوتابی‪ /‬خوێندکار بەرزتر بوو لە کەمترین کۆنمرەی (گشتی‬
‫یان پارێزگا بە ڕەچاو کردنی کۆنمرەی قوتابی) ئەو بەشەی کە داوای دابەزینی بۆ دەکات لە‬
‫شوێنی نیشتەجێ بوونی یان نزیک لە شوێنی نیشتەجێ بوونی (بەپێ ی فۆرمی ژمارە (‪ ) )0‬بە‬
‫ڕەچاوکردنی (دروس المفاضلە) ی ئەو بەشەی کە دابەزینی بۆ دەکات لەگەڵ هەژمار کردنی‬
‫ساڵی کەوتن یان دواخستن لە میچی خوێندن ‪.‬‬
‫ب‪ .‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە لە ساڵی خوێندنی (‪ )2012-2013‬وەرگیراون و لە قۆناغی‬
‫یەکەمدا ماونەتەوە (بەهۆی کەوتن یا دواخستن) دەتوانن بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان یان نزیک‬
‫لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان‪ ،‬دابەزینیان بۆ بکرێت بەپێی کۆنمرەی ساڵی وەرگرتنیان‪ ،‬لەگەڵ‬
‫ئەژمارکردنی ساڵی کەوتن یا دواخستن لەمیچی خوێندن (بەپێ ی فۆرمی ژمارە (‪ ))٣‬بە‬
‫ڕەچاوکردنی(وانە پسپۆرییەکان( دروس المفاضلە) ) ی ئەو بەشەی کە دابەزینی بۆ دەکات ‪.‬‬
‫ج ‪ .‬دەرچووبێت لە قۆناغی یەکەم بۆ قۆناغی دووەم‪ ،‬بە مەرجێ ساڵی کەوتن و دواخستنی نەبێت‬
‫(بەپێ ی فۆرمی ژمارە (‪ ، ))٣‬لەگەڵ ئەژمار کردنی ئەو ساڵە لە میچی خوێندندا ‪.‬‬

‫د‪ .‬دابەزین بۆ ئەو بەشانە ناکرێت کە مەرجی چاوپێکەوتن و تاقی کردنەوەی جەستەیی و‬
‫هونەری و شایستەییان تێدا مەرجی وەرگرتن بووە‪ ،‬وەکو (پەروەردەی وەرزشی‪ ،‬هونەرە‬
‫جوانەکان‪ ....‬هتد)‪ ،‬وە بەپێ ی ساڵی وەرگرتنیان ‪.‬‬
‫هـ‪ .‬ڕێژهی دابهزین له ههر بهشێکی زانستی نابێ له ‪ %48‬تێپهرێت‪ ،‬وه ڕێژهی وهگرتنی‬
‫دابهزێندراوهکان له ههر بهشێکدا نابێ له ‪ %18‬تێپهڕێت‪ ،‬داواکاری مامهڵهی قوتابی‪/‬‬
‫خوێندکاران کۆدهکرێنهوه و له یهک پرۆسهدا بهپێ ی پێشبڕکێ ی کۆنمرهی دهرچوونیان‬
‫ڕێژهکهیان لێ وهردهگێرێ‪.‬‬
‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی (حەوتەم) ‪:‬‬
‫ا‪ .‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە دابەزینیان بۆ دەکرێت دەبێت بەپێ ی پالنی وەرگرتن و لە‬
‫رێگای ناوەندی وەرگرتنەوە وەرگیرابن‪ ،‬وە لە مامەڵەی دابەزینەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێ ‪ ،‬وە‬
‫لهرۆژی ‪ 2013/7/10‬تاڕۆژی ‪ 2013/9 /12‬مامەڵەی دابەزین پێشکەش دەکرێت ‪.‬‬
‫(ڕێکەوتی دەرچوونی نوسراوی ئەو کۆلێژەی کە قوتابی‪ /‬خوێندکار داوای دابەزینی لێ دەکات لە‬
‫‪ 2013/09/17‬تێپەڕ نەکات) و دەرجوونی فەرمانی زانکۆیی دابەزینیان لە ‪2013/9/30‬‬
‫تێپەڕنەکات ‪.‬‬
‫ب‪ .‬هەموو مامەڵەیەکی دابەزین وێنەیەکی لەگەڵ بەراییەکان دەنێردرێت بۆ ناوەندی وەرگرتنی‬
‫قوتابیان‪ /‬خوێندکاران بۆ ووردبینی کردن و ڕەزامەندی ‪ ،‬وە پرۆسەیەکی خێرا وگونجاوی بۆ‬
‫بەرجەستە دەکرێت دواتر فەرمانی زانکۆیی پێ دەردەکرێت و وێنەیەکی دەدەرێتە ناوەندی‬
‫وەرگرتن‪.‬‬

‫هەشتەم‪:‬‬

‫میوانداری کردنی قوتابی‪ /‬خوێندکاران‪:‬‬

‫سیستمی میوانداری به شێوهیهکی سنووردار و له حالهتی زۆر پێویستدا دەکرێت‪ ،‬لهگهڵ تێبینی‬
‫ئهوهی که میوانداری به هیچ شێوهیهک ناکرێت له زانکۆ و کۆلێژه ئههلیهکان له ناوهوه و‬
‫دهرهوهی ههرێم بۆ زانکۆ حکومیهکانی ههرێم بەم شێوەیەی خوارەوە ‪:‬‬
‫سیستمی میوانداری سیستمێکی کاتییە وە بە شێوەیەکی زۆر سنوردار وە لە حاڵەتی زۆر پێویستدا‬
‫دەکرێت بۆ ماوەی یەک ساڵ وە لە کاتی زۆر پێویستدا درێژ دەکرێتەوە بۆ ماوەی ساڵێکی تر بە‬
‫ڕەزامەندی تۆماری گشتی زانکۆی میواندار وە دوای ڕەزامەندی کۆلێژ‪ /‬بەشی میواندار وە کۆلێژ‪/‬‬
‫بەش کە قوتابی‪ /‬خوێندکار لێ ی هاتووە وەک میوان بەم شێوەیە ‪:‬‬
‫أ‪ -‬ئەو قوتابی‪ /‬خوێندکارانەی کە میواندارییان بۆ دەکرێت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ‬
‫زانکۆکانی هەرێم دەبێت بەپێ ی پالنی وەرگرتن وە لەڕێگەی ناوەندی وەرگرتنی عێراق‬
‫وەرگیرابن ‪.‬‬
‫ب‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار دەبێ بیسەلمێنێت کە خەڵکی هەرێمی کوردستان نیە و دەبێت خانەوادەی‬
‫قوتابی‪ /‬خوێندکار دانیشتووی هەرێم بێت و بۆ ئەمەش پشتگیری پارێزگای شارەکان و پشتگیری‬
‫شوێنی کارو نیشتەجێ بوونی باوک یان دایکی هەبێت ‪.‬‬
‫ج‪ -‬قوتابی‪ /‬خوێندکار نابێت دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە‪ /‬حکومەتی‬
‫هەرێمی کوردستان بێت ‪.‬‬

‫دـ‪ -‬میوانداری بەکۆمەڵ لە الیەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێ دەدرێ بە ڕاوێژ لەگەڵ‬
‫زانکۆکاندا و میکانیزمی جێبەجێ کردنی بۆ دادەنرێ ‪.‬‬
‫و‪ -‬هەموو ئەرک و مافەکانی قوتابی‪ /‬خوێندکاری میواندار سنووردارە بەپێ ی نووسراوی وەزارەتی‬
‫خوێندنی بااڵو توێژینەوەی زانستی ژمارە (‪ )4681/5‬لە بەرواری (‪)4880/4/11‬دا ‪.‬‬

‫میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی (هەشتەم) ‪:‬‬
‫‪ -١‬قوتابی‪ /‬خوێندکار مامەڵەکەی دەست پێ دەکات لەو زانکۆیەی کە لێوەی دێت بە هێنانی‬
‫نووسراوی فەرمی لەسەر الری نەبوونی زانکۆکەی بۆ میوانداری لەو زانکۆیەی کە قوتابی‪ /‬خوێندکار‬
‫دەیەوێت ببێت بە میوان وە ئاراستە کراو بێت بۆ تۆماری گشتی زانکۆی میواندار ‪.‬‬
‫‪ -٢‬تۆماری گشتی زانکۆی میواندار نووسراو دەکات بۆ فاکەڵتی ‪ /‬کۆلێژ‪ /‬بەشی هاوشێوەی خوێندنی‬
‫خوێندکار لە زانکۆکە سەبارەت بە توانای وەرگرتنی قوتابی‪ /‬خوێندکاری داواکار‪.‬‬
‫‪ -٣‬لەکاتی الری نەبوونی فاکەڵتی‪ /‬کۆلێژ‪ /‬بەش بە ڕەزامەندی لەسەر میوانداری کردنی قوتابی‪/‬‬
‫خوێندکاری میوان‪ .‬تۆماری گشتی داواکاری قوتابی‪ /‬خوێندکار وە گشت بەراییەکانی ناوبراو لەگەڵ‬
‫هۆی سەرەکی میوانداری و ڕەزامەندی فاکەڵتی ‪/‬کۆلێژ‪ /‬بەشی میواندار دەخاتە بەردەم سەرۆکی‬
‫زانکۆ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی‪.‬‬
‫‪ -٤‬دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی زانکۆ بە میوانداری ساڵێک تۆماری گشتی بە نوسراوێک‬
‫زانکۆ ئەصلیەکەی ئاگادار دەکاتەوە وە پاش هێنانی فەرمانی کارگێڕی زانکۆ ئەصلیەکەی فەرمانی‬
‫زانکۆیی بە میوانداری بۆ دەردەچێت ‪.‬‬
‫تۆماری گشتی زانکۆی میواندار نووسراوی ژمارە (‪ )4681/5‬لە بەرواری (‪)4880/4/11‬دا بە‬
‫ناوەرۆکیەوە کۆپیەک دەداتە قوتابی ‪ /‬خوێندکاری میواندار بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو ماف و‬
‫ئەرکەکانی بێت کە لەسەر شانێتی وەکو میوان ‪.‬‬

‫نۆیهم‪:‬‬
‫به مهبهستی بەرز ڕاگرتنی ئاستی زانستی‪ ،‬ههر فهرمانێک یا بڕیارێکی گواستنهوه یان دابەزین‬
‫دوای تێپهڕ بوونی زیاتر له یهک مانگ له دهست پێ کردنی دهوامی فهرمی به پێ ی ساڵنامهی‬
‫زانکۆیی دەربچێت ئەوا دەبێ فەرمانی دواخستنی خوێندن بۆ ئەو ساڵە بکرێت بۆ قوتابی‪/‬‬
‫خوێندکار‪.‬‬
‫دەیەم ‪:‬‬
‫گشت ڕێنماییەکانی پێشوو کە پێچەوانەی ئەم بڕگانەن کاری پێ ناکرێت ‪.‬‬

Sign up to vote on this title
UsefulNot useful

Master Your Semester with Scribd & The New York Times

Special offer: Get 4 months of Scribd and The New York Times for just $1.87 per week!

Master Your Semester with a Special Offer from Scribd & The New York Times